AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٠ ١٠:١٨

نەتەوەیەکگرتووەکان:

قات وقڕییەکی بەرفراوان لە غەززە بڵاو بووەتەوە

قات وقڕییەکی بەرفراوان لە غەززە بڵاو بووەتەوە

هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری خۆراک هۆشداریی دا کە دوای بچڕانی یارمەتی دارایی هەندێک وڵاتەکان بە ڕێکخراوی ئانروا، قات و قڕی لە غەززە ڕووی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مایکل فەخری هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری خۆراک وتی: دوای ئەوەی کە هەندێک وڵاتەکان یارمەتی دارایان بە ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان هەڵپەساردووە، قات و قڕی لە غەززە رووی داوە.

فەخری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا زیادی کرد کە ڕاگرتنی پاڵپشتی لە ئانروا بە واتای پشت گوێ خستنی 2.2 ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ژێر باری برسیەتیدایە.

News ID 48871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha